KMMK:
سپای تیرۆریستی پاسداران لە شاری مەریوان، لەوەڕگەیەکی شارۆچکەی بەردەڕەشە بە ناوی «کانی قوڵەجان» داگیر دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئاگادار کردووتەوە: کانی قوڵەجان جێگەی سەیرانی بەهارانی خەڵکی مەریوان و لەوەڕگەی شارۆچکەی بەردەڕەشەیە و هەر وەها ساڵانێکی زۆرە کە سپای تیرۆریستی پاسداران وەکوو فێرگەی تیرهاوێشتن بەکاری دێنن و بوونەتە هۆی ناشیرین بوون و وێرانی ئەو دارستانە و ماوەی چەن ساڵێکە کە سپای پاسداران ئەو ناوچەیە تەلبەن و داگیر کردووە و داوای پارە لە ئاژەڵداران دەکات بۆ بەکارهێنانی ئەو لەوڕگەیە؛ و خەڵکیش بۆ ڕەواینەدان بەو هەوڵەی سپای پاسداران تا ئێستە مل کەچیان نەبوون.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد: بە بۆنەی ئەوەی کە خەڵک مل کەچی بڕیارە داگیر کاریەکەی حکوومەت نەبوون؛ لە ئێستەدا سپا یەکێک لە ئەندامانی خۆی بە ناو (موحەممەد کەیوانپوور ناسراو بە حەمە ڕابێ) کە هەر خەڵکی شارۆچکەی بەردەڕەشەیە، بەرداوەتە گیانی لێڕەوار و دارستانی ئەو دەورەو و لەوڕەگەو سەیرانگای ئەو ناوچەیە دەکێڵێت.
شایانی باسە: خەڵکی ئەم شارۆچکە ویستوویانە پێش لەم کەسە بگرن و بەرەنەگاری ببنەوە، بەڵام ئەم ئەندامەی سپای پاسداران (حەمە ڕابێ) کە هەڵگری سیلاحی سپای تیرۆریستی پاسدارانە هێرشی کردووە سەر خەڵک و هەروەها بەتەلەفوون هێزەکانی سپای پاسدارانی ئاگادار کردۆتەوە بۆ سەرکوت کردنی ئەو خەڵکە کە زۆربەیان ژن بوون.
شارۆچکەی بەردەڕەشە سەربە شاری مەریوانەو دەکەوێتە بەشی خاو و میرئاوا، ئەم شارۆچکەیە لە دوو سەد و هەشتاد ماڵ پێکهاتووە و ڕێژەی دانیشتوانیشی هەزار و سێ سەدو و پەنجاکە کەسە و بژێوی ژیانیشیان لەڕێگەی ئاژەڵداری و کشت و کاڵەوە بەدەست دێنن.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای سپای پاسداران و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە ترۆریستیەوە زۆربەی دارستان، ئاسەوارەکان و کانگای ژێر زەوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان تاڵان کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان