KMMK:
كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا (CPT) لە ڕاپۆرتێک باسی سەردانی گیراوانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی تورکیا دەکات، ئەو چاوپێکەوتنانە له‌نێوان ڕۆژانی ٦-١٧ی ئایار\١٦-٢٧ی گوڵان ئەنجام دراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه له‌و سه‌ردانه‌كاندا سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵییان كردووه كه بەرێز عه‌بدوڵا ئۆجالان-ی تێدا زیندانی كراوه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، شاندی سی پی تی سه‌ردانی زیندانه‌كانی ئیسته‌نبووڵ، ئامه‌د، ئه‌نقه‌ره، پرسووس و زۆر زیندانی دیكه و بنكه‌كانی پۆلیسی كردووه. هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌س كراوه كه ئازاد كراون یان هێشتا له زینداندان.
شاندی سی پی تی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، داد و ته‌ندرووستیی توركیا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی توركیا دیداری ئه‌نجام داوه. ده‌رباره‌ی بنكه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورك گفتوگۆی كردووه.
ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە سیاسەتی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی کورد لە لایەن حکومەتی تورکیا بەردەوامە، هێشتا زۆرێک لە چالاکانی سیاسی کورد بێ ئەوەی تاوانێکیان هەبێ لە گرتوخانەی حکومەتی تورکیا دان، بەشێک لە پارلمانتارانی پێشووی هەدەپە دەستبەسەر کراون و وەک بارمتە لە گرتوخانە ڕاگیراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- نارەزایەتی پەنابەرانی کورد دژ بە هەڵسوکەوتی دژ بە پەنابەران لە کرۆواسی هاوکات لە گەڵ مانگرتن لە خواردنی یەکێک لەو پەنابەرانە
- سپای پاسداران لە شاری مەریوان لێڕەوار و دارستانەکان داگیر دەکات