نارەزایەتی پەنابەرانی کورد دژ بە هەڵسوکەوتی دژ بە پەنابەران لە کرۆواسی هاوکات لە گەڵ مانگرتن لە خواردنی یەکێک لەو پەنابەرانە

KMMK:
کۆمەڵێک لە پەنابەرانی کورد دژ بە هەڵسوکەوتی دژ بە پەنابەران لە کەمپی پەنابەران لە زاگرێب پایتەختی کرۆواسی نارەزایەتییان نیشان داوە و هاوکات یەکێک لەو کەسانە مانی لە خواردن گرتووە.شکۆە کەریمی ئەو پەنابەرە کوردەیە کە دژ بە هەلسوکەتی بەرپرسانی کەمپ مانی لە خواردن گرتووە جیا لە ناوبراو پەنابەرەکانی تر هەڵسوکەوتی دژ بە پەنابەران و فاشیستیانەی کارمەندان و بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپە و باروودۆخی نەشیاو و پێڕانەگەیشتن لە بوورای تەندرووستی، یاسایی، مرۆڤایەتی، سایکۆلۆژی، منداڵان، ژنان و هتد وەک هۆکاری مانگرتنی خۆیان باس دەکەن.

وەک لەو هەواڵەی بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناردراوە، مانگرتووە کوردستانیەکان بریتین لە: محمد هوژەبری, شکۆە کەریمی کە مناڵێک بەناوی عەگید تەمن ۴ ساڵیان هەیە و کامیل ئازەریون و رووناک شەرفی کە دوو منداڵ بەناوەکانی عەسەل ۱۲و ئارشام ۷ ساڵانیان هەیە، هاوکات دو گەنجی باشووری کوردستان بە ناوەکانی بەختەوەر حسین عزیز ۳۳ ساڵان کە لە لایەن پۆلیسی کرۆواسی بە گوللە بریندار کراوە و هۆگر خەڵکی هەولێر کە ماوەی ۱۰ مانگ لە زیندانی کرواسی بووە و دواتر بە ئەنجامی بێگوناهی ئازاد کراوە.
ئەو کۆمەڵە پەنابەرە کوردە داوایان کردووە کە دەنگی ناڕەزایەتییان بگەیێندرێتە رێخراوە نێو نەتەوەیەکانی بەرگری لە مافی پەنابەران، رێخراوە گەردوونیەکانی مافی مڕۆڤ، یۆنیسێڤ، iom, و هەموو ئەو رێخراوانەی بانگی مرۆڤ دۆستی و یەکسانی درووشمیانە.

دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین کە لەم نێوانەدا خاتوو شکووە کەریمی خەڵکی سنە ی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر بەم بۆنەوە و بە هۆگەلێک کە لەخوارەوە ئاماژەیپێ دەکرێت لە رۆژی ۱٦مانی مەی مانگرتن لە خواردنی راگەیاندوو و بە کاربەدەستانی کەمپ و هەموو ئەوانەی ئەرکی تێپەڕاندنی کەرووباری پەنابەرانیان وە ئەستۆیە لەم کەمپە راگەیاندوو تا ئەوەی داخوازیمانە پێی نەگەین ئەو مانگرتنە بەردەوام دەبێت.

۱. هەموو کاربەدەستان و کارمەندانی ئەم کەمپە ( لە کارمەندانی پاک کردنەوە تا مودیری کەمپ و پارێزەر و کارمەندانی خاجی سوور و یوئن و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و وەرگێڕ و …) خەڵکی کرۆاسین و هەر هەموویان رقیان لە پەنابەرانە و بە شێوەیەکی زۆر فاشیستانە هەڵسووکەوت لەگەڵ پەنابەران و بەتایبەت کوردان دەکەن

۲. کارمەندانی پارێزگاری لە کەمپ یان سکۆریتی بە ئاشکرا هەڕەشە و سووکایەتی بە پەنابەران دەکەن و ئەگەر هەمبەر بە هەڵسووکەوتیان راوەستین هەڕەشەی دەرکردن لە کەمپ و خستنە زیندان و دیپۆرت کردنمان لێ دەکەنەوە و کاربەدەستانی کەمپیش بە ئاشکرا پاڵپشتیانن.

۳. لەورۆژەی ئەم کەمپە کراوەتەوە تا ئەمڕۆ نەیان هێشتووە یەک میدیا و هەواڵنێری بیانی بێت و یەک راپۆرت لەسەر پەنابەران درووست بکرێت.

٤. ئیزن نادرێت یەک ناڕەزایەتی دەربڕین هەبێت و ئەگەر رووداوێکی وا رووبدات ئەو کەسە دەگوازنەوە بۆ کەمپی داخراو و هەمان زیندان بەماوەی لانی کەم ٤ مانگ وتا ئەو کاتە بە زۆر ۲جار ئینتر ڤیۆی لە دەگرن و جوابی رەڤزی پێ دەدەن

٥. سەرەتایی ترین هەڕەشەیان پاوەنە مەنفی یان هەمان خاڵی ڕەش لەسەر کەیسی پەنابەرانە تەنانەت ئەوەندە دەستیان ئاوەڵایە کە یەک سکۆریتی دەتوانێت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر خاڵی رەش و تەنانەت رەڤزی پەنابەران هەبێت.

٦. لە چێشتخانە وەک بە شێوەیەکی زۆر ناشیرین سووکایەتی بەپەنابەران دەکرێت و خواردنەکان فڕە دەدرێتە بەریان، وا دەزانن کە پەنابەران لەوڵاتی خۆیان جێگای خەو و خواردنیان نەبووە و ئێستا تەنیا خواستیان ئەو دوو شتەیە و ئیتر مرۆڤ نین.

۷. لێرە ژووری راوێژکاری لەگەڵ پرێزەری لێیە بەڵام پەنابەر مافی هەبوونی پارێزەری نییە.

ئەمانەو چەندین خاڵیتر بوونەتەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئێمە و مانگرتنی خاتوو شکووە کەریمی.

لەکۆتایی ئەو کۆمەڵە پەنابەرە بانگەوازی یارمەتی لەهەموو رێکخراوە نێونەتەوەیەکانی پەوەندی دار بە دۆخی پەنابەران وەک نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوە مافی مرۆڤەکان و هتد دەکەن و دەبێژن بێن بەدەم داواکاریمان بۆ راگەیاندن دەنگمان ببیستن و ئاوڕێک لەم دۆخەمان بدەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان