KMMK:
شەوی ۲۸ لە سەر ۲۹ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێک بەناوی ڕەسووڵ تەمەن چل ساڵ خەڵکی گوندی کانی سێفی سەربە شاری بانە لە سنووری سووراو دەکەوێتە بەر فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لە دەست دەدات.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بووە و لەکاتێکدا کۆمەڵێک کۆڵبەر سەرقاڵی کۆڵبەری بوون دەدرێنە بەر دەسڕێژ وناوبراو فیشەکی بەردەکەوێ و گیانی لە دەست دەدات.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۳کۆڵبەر بریندار و ۳۳ کۆڵبەر بەهۆی تەقە وپەلاماری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون کە بەم کەسەی دواییینەوە ۳۴ کۆڵبەر کوژراون،هەروەها ۵ کاسبکاریش کوژراون و کاسبکارێکیش بریندار بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان