KMMK:
پێنج شەممە ۲۶ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، ڕەوەندەکان و ورزێرەکانی شاری ڕزنە لە پارێزگای ئیلام لە دژکردەوەیەک دژبە خواردنی بوودجە و گرنگی پێنەدانی بەرپرسان بەم دوو چینە لە کۆمەڵگا دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.
بەگوێرەی هەواڵەکە: وەرزێران و ڕەوەندەکان ڕایان گەیاندووە کە بەرپرسان پشکی ئارد (ڕێژەی دیاری کراوی ئارد) یان بۆ ئەوان تەرخان نەکردووە ولە لایەکی ترەوە بووجەی دیاری کراو بۆ ڕاکێشانی ڕێگە کەلە لایەن شۆرای شارەوە پەسەند کرابوو لەلایەن شارەوانییەوە بۆ پڕوپاگەندەی ئیسلامی بەکار هێنراوە.
شیاوی باسە کە: کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتایی ترین پێداویستی خۆشگوزەرانی و ئیش وکار بێبەری ماوەتەوە وسەرەڕای هەبوونی ماتەوزەی هەرە زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمترین پشکی لەو سامانە بەرکەووتووە و بەهەژاری دەژین و لەلایەکی ترەوە پشکی بووجەی ساڵانەی لەبەرچاو گـیراو بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی ئاسمیلاسیۆنی کەلتووری و پەرەگرتنی ئایینی بەکاردەبرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان