سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران کۆساڵانی کردە ئامانج

KMMK:

بە پەسەندکردنی حکوومەتی ئێران و بەڕێوەبەرایەتی کومپانیاکانی ساز کردنی ڕێگەوبان، سپای تیرۆریستی پاسداران لەبەرزاییەکانی کۆساڵان ڕێگە بۆ هاتوچۆی کەرەستە وماشێنی ئاڵو وێرد ساز دەکرێ.

سازکردنی ئەم ڕێگەیە لە کاتێکدایە کە کەمتەرخەمی و بێدەنگی ئیدارە سەرچاوە سرووشتییەکانی شاری سەوڵاوای بەدوادا دێت.

کوێستانەکانی کۆساڵان لە ناوچە تۆکمە و دەوڵەمەندەکانە بە هەبوونی گیا وداری خۆجێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو مازوو، بەڕوو، کەتیرە، وەن، پستەی کێوی و … لە مێژیشەوە شوێنی ژیانی هەمە چەشنه گیاندار و ئاژەڵانی وەکوو بزنی کێوی، ورچی بۆر و … بووە.

پێویستە ئاشکرا بکرێت؛ ئەنجوومەنگەلی جڤاکی وەکوو ئەنجوومەنی تریفە و چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە خوازیاری ڕاوەستانی ئەم پڕۆژەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان