KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، دوو ژن بە ناوەکانی «زەینەب کەرەمی» ۲۶ ساڵ تەمەن خەڵکی کرماشان و «پرشنگ ساڵحی» ۴۰ ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنـا.
بەگوێرەی هەواڵەکە؛ زەینەب کەرەمی خێزاندار و بەهۆی کێشەی خاوخێزی لەگەڵ هاوژینەکەی لە ڕێی خواردنی حەبەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لە دەست داوە.
لەلایەکی ترەوە پرشنگ ساڵحی کە دایکی منداڵێکە، بەهۆی گرانی برینەکەی کە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو وبەپێی وتەی شایەتحاڵان حەوتوویەک پێشت دەستی دابوویە خۆ سوتاندن لە نەۆشخانەیەک لە ورمێ گیانی لە دەست دا.
شیاوی باسە؛ ۷ ساڵ پێشووتر هاوژینی پرشنگ ساڵحی بەناوی «ئەبوبەکر ئارمان» بەهۆی تەقینەوەی مین بوو بە کەمئەندام و یەکێک لە پێیەکانی خۆی لە دەست دابوو.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم دوو کەسە، ۳۸ کەس (۱۶ پیاو و ۲۲ ژن) لە ڕێی خۆکوژییەوە گیانیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان