KMMK:
سێ شەممە ۲۴ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی پەڕینەوە ل ڕووبار لە سنووری شنــۆ بەهۆی نوقم بوون گیانی خۆی لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە : ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە بەناوی ئازاد زەرد شوانە تەمەن ۱۷ساڵ کوڕی واحد وخەڵکی گوندی گوندویلا سەربە شاریشنۆ لە کاتی پەڕینەوە ل ڕووباری سنووری گادەر نوقم دبێ و گیانی لە دەست دەدات.
ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە بۆ بژێوی ژیانی خۆی وبنەماڵەکەی دەستی دابوویە کۆڵبەری ،و ئەمە لە کاتێکدایە کە باوکی ناوبراو لە زینداندایە وتەنیا نان هێنەری بنەماڵەکەی بووە،
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ی زائینییەاە تا ئێستە ۷۲ کۆڵبەر بریندار بووەو ۳۱ کۆڵبەریش کوژراون کە بە هەژماری ئەم کۆڵبەرەو دەگەن بە ۳۲ کوژراو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان