KMMK:
سەعید شێرزاد لەدایک بووی ۱۳٦۸ لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندامی کۆمەڵەی پارێزگاری لە منداڵانی کار و سەر شەقام و چالاکی سیاسیە. ناوبراو چالاکێکی سیاسیە کە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی درێژ خایەن. دەستبەسەر کردن و مانگرتن لە خواردن و دورینەوەی لێوەکانی دەنگدانەوەی زۆری لە ماڵپەڕەکان و تۆڕە ۆکان هەبووە.
رونکردنەوەکانی خوارەوە بارودۆخی ئەم بەندکراوە سیاسیە لە سەرەتای یەکەمین دەستبەسەرکران تا ئەم کاتەیە: سەعید شیرزاد بۆ یەکەم جار لە خەرمانانی ۱۳۹۱ و لەکاتێکدا بۆ یارمەتی بە بومەلەرزە لێدراوان بۆ شاری ئەهەر لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتین رۆیشتبوو، لەلایەن هێزەکانی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی دەست بەسەر دەستبەسەر دەکرێت و پاش ۱۹ رۆژ بەدانانی بارمتە ئازاد دەکرێت، بەڵام لە لایەن بەشی ۲٦ی دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی بە سەرۆکایەی دادوەر یەحیا پیر عەباسی بە هۆی ( سەفەری بەکۆمەڵ و رانەگەیەندراو بۆ ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان) سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەر سەعید شیرزاد دا سەپێندرا.
دواتر ناوبراو بۆ جارێکی دیکە لە ۱۸ی جۆزەردانی ۱۳۹۳ دەستبەسەر کرا و لە بەندیخانەدا ماوەتەوە. ناوبراو پتر لە دوو مانگی لە بەشی ۲۰۲ی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی بەناوی ئەوین لە ژوری تاکە کەسی و بە بێ هەبونی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکەی بەسەر برد و پاش لێکۆڵینەوەکان لە بەشی ۲۰۹ی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ بەشی ۸ی بەندیخانەی ئەوین گواسترایەوە و باش ماوەیەکی بە بێ حوکمی یاسایی بۆ بەندیخانەی رەجایی شار لە شاری کەرەج گواسترایەو.
لەئاکامدا دانیشتنی دادگەی ناوبراو لە بڕواری ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹٤ لە بەشی ۱٥ی دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵواتی و بە بەشدار بوونی پارێزەی ناوبراو ئەمیر سالاری داوودی پاش تپەڕبوونی پانزدە مانگ لە بڕواری دەست بەسەر کردنی بەڕێوە چوو. ناوبراو پاشان بە تۆمەتی( کۆبونەوە و هەوڵ دژ بە ئاسایشی وڵات) سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و سزای درکراو لە بڕواری ۲٥ی خەرمانای ۱۳۹٤ بە ناوبراو راگەیەندرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو بە هۆی کێشەی پشت و هەڵئاوسانی سەختی ئاسپاسم لە بەشی خوارەوەی پشتیەوە بە واکر هاتوچوو دەکات و هەر چەشنە جوڵەیەک دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازارێکی زۆر لە پشتی ناوبراودا. بەم وەسفانەوە تا ئێستە هیچ هەوڵێک بۆ واڵامی داواکاریەکانی ئەم بەندکراوە سەبارەت بە چاکسازی لە هەڵسوەوتگەلێک وەک؛ ( بێ حورمەتی بەردەوام لەلایەن کەسانی حکومیەوە بەبنەماڵەی بەندکراوان، وەر نەگرتنی نامەی فەرمی مانگرتن لەخواردن کە دەبێتە هۆی وەرگرتنەوەی بەرپرسیاریەتی پزیشکی لە بەرپرسانی بەندیخانە، دەستبەسەر کردنی بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی لە ژووری اوپێکەوتن، پێش گرتن لە ناردای بەندکراوانی سیاسی بۆ دەرمانگە، لێدانی بەندکراوانی سیاسی و ناردنی بە زۆرەملی بۆ دادگە بەدەستی کاربەدەستای بەندیخانە ) نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان