KMMK:
محەممەد سادق ئەحمەدی نیا هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا بۆ ڕێکەوتی یەکشەممە ۲ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی بانگهێشتی لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە کراوە.
بەپێی ئەا ڕاگەیەندراوەی بۆناوبراو ئامادە کراوە، داوایان لە ناوبراو کردووە کە کاتژمێر ۱۰ی ڕۆژی یەکشەمم دووی پووشپەڕ لە مەڕ سکاڵای دادگای گشتی و شۆڕشی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لەژێر ناوی ” سوکایەتی بە پێگەی دامزرێنەری حکوومەتی ئێران” لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوە ئامادە بێت.
لقی چواری سەرلەنوێ لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر قادرجەنگ ئازمای، ڕۆژی سێ شەممە ۷ی ڕەشەمەی ۲۷۱۸ی کوردی،یبەڕێز ئەحمەدی نیا -یان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە تۆمەتی ” سوکایەتی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران لە ڕێی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەڕێی (سامانەی ڕایانەیی و سوکایەتی بە ئیمامی حۆسێن بانگهێشت کرابوو.
شیاوی باسە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر چالاکان و هاوڵاتیانی کورد پەرەی گرتووە و دەیان هاوڵاتی وچالاکی ساسی ومەدەنی دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان