KMMK:
یەک شەممە ۲۲ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، شۆفیر تەکسییەکانی شاری ورمێ دژ بە گرفتگەلی بژێوی خۆیان دەستیان دایە مانگرتن.
بە پێی راپۆرتەکە: شۆفیر تەکسییەکان لە شاری ورمێ دژ بە لەسەرەوەبوونی نرخی کەرەستە و ئامێری تەکسی و لەخوارەوە بونی نرخی کرێ لەبەرانبەر قایم مەقامیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەستیان دایە کۆبونەوەی ناڕەزایەتی.
جێگای ئاماژەیە کە: بە هۆی لەسەرەوە بوونی تێچوی کڕینی کەرەستەی ترۆمبێل و لە وخوارەوە بونی نرخی کرێ و کم بوونی خزمەتگوزاری بۆ شۆفیر تەکسیەکان و هەروەها هەڵئاوسانی ئابووری، گرفتگەلی بژێویی ئەم چینە لە کۆمەڵگا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی خۆی و ئەم هۆکارانە ناڕەزایەتی شۆفیر تەکسییەکان لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێ کەوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان