KMMK:
رۆژی پێنج شەمە ۱۹ گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی، کاسب و بازاڕیەکانی «شارۆچکەی زێوە» ی سەربە مەرگەوەڕی ورمێ هەمبەر بە هەڵسووکەوتی زۆرەملێی کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران و داگیرکردنی موڵکەکەیان، لەبەردەم بەخشداری سیلوانا دەستیان دایە مانگرتن.
بە پێی راپۆرتەکە؛ دێهیاری و یەکیەتیی هەرەوەزی بە هاوکاری هێزە ئینتزامیەکان و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندی دارەکانی سەربە دەوڵەت، لە هەوڵی داگیر کردنی مڵکی کاسبەکان و دەرپەڕاندن و دەست بەسەرداگرتنی ئەم بازاڕەن.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو؛ لایەنەکانی حکوومەتی هەڕەشەیان لەو کەسانە کردووە ئەگەر دووکانەکانیان رادەست نەکەن ئەوا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.
دەگوترێت؛ کۆمپانیایەک بەناوی یەکیەتی هەرەوەزی (اتحادیه تعاونی) کە هی خانە نشینانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتە بە هاوکاری لایەنە پەیوەندی دارەکانی حکوومەت لە هەوڵی داگیرکردنی ٤۰۰ دووکانی ئەم بازاڕەن.
ئەم شارۆچکە له راستیدا گوندێکە سەربە بەشی سیلوانای ورمێ کە دانیشتوانی بیست ساڵ لەمەو پێش چێیان کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان