خوڕەم ئاوا و ئیلام / دواکەوتنی مووچەی کرێکاران

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۱۹ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی خوڕەم ئاوا لەبەردەم پارێزگای حکوومەتی ئێران لە خوڕەم ئاوا بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەستیان دایە مانگرتن.

شیاوی باسه کە هەرلەم ڕۆژەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە پارکبانانی خوڕەم ئاوا هاودەنگی کرێکارانی شارەوانی ناڕەزایەتیان دەڕبڕی لەهەمبەر پێنەدانی مووچەی پاشەکەوتی چەنددین مانگەی خۆیان لەلایەن ئەم دامەزراوە حکوومییەوە لە بەردەم پارێزگاری حکوومەت لە خوڕەم ئاوا بەدواداچوونیان کرد بۆ مووچەکانیان.

لەلایەکی ترەوە کرێکارانی کوشتارگەی ئیلام کە چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە ڕایان گەیاند: بەپێی گۆڕانی ڕێوەبەری کوشتارگە وسەردانی بەردەوامی ئەوان بۆ دادگاکان، پارێزگا ودامەزراوەکانی دیکەی حکوومەت هێشتا هیچ هەوڵێکی کاریگەر لەمەڕ پێدانی موچە پاشەکەوتەکەیان نەهاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان