بەندکراوێک لە کرماشان ئێعدام کرا

KMMK:
ڕۆژی شەممە ٧ی گوڵانی ٢٧١٩ کوردی، بەندکراوێکی کورد بە ناوی نوورئەڵڵا زەنگەنەوەندی تەمەن ٣٨ساڵان کۆڕێ بەگ میرزا لە بەندیخانەی دیزڵئاوا لە شاری کرماشان ئێعدام کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم بەندکراوە ساڵی ٢٧١٢کوردی، بە تاوانی کوشتنی کۆڕی خاڵی خۆی دەسبەسەر و لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ١٥ بەندکراوی کورد بە تاوانی کۆشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران لە سێدارەدراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان

%d bloggers like this: