مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵان لەسەردەشت کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

KMMK:
سێشەممە ١٦ی گوڵانی ٢٧١٩ کوردی، مێرمنداڵێکی خەڵکی بەڵاو سەر بە شاری ڕەبەت لە سەردەشت، بەناوی مهران ڕەسووڵیان کۆڕی عەلی بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، مهران ڕەسووڵیان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە دەستی داوەتە خۆکوشتن.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زاینییەوە تا ئێستە ٣٤هاووڵاتی (١٤ پیاو و ٢٠ ژن) لە ڕێگای خۆکوژییەوە گیانیان لەدەستداوە کە؛ ٥ کەسیان (٣کچ و ٢ کوڕ) تەمەنیان خوارەوەی ١٨ ساڵ بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان