KMMK:
چوار شەممە ۱۸ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، دو خوشک لە گەڕەکی نایسەر لە دەوروبەری شاری سنە دەکەونە بەر پەلاماری باوک و براکەیان و لە ئەنجامدا دەکوژرێن.
ئەم دوو خوشکە بە ناوەکانی شایەستە و ئەسرا کە تەمەنیان ۲۳ و ۲۲ ساڵان بووە بە دەستی باوک ( فەتحوڵڵا) و برایەکیان ( عادڵ) بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و بە لێدانی چەقۆ کوژراون، تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ ەشنە زانیاریەک لە مەڕ هۆکاری کوشتنی ئەم دوو خوشکە بڵاو نەکراوەتەوە.
شایانی گوتنە کە زاڵ بوونی کەلتوری پیاو سالارانە و دواکەوتووی سەپێندراو بەسەر کۆمەڵگای کوردەواریدا، زۆربەی ژنان لەم کۆمەڵگایەدا دەکەونە ژێر توندو تیژی و ژنان لە هیچ لایەنێکەوە پارێزگارییان لێوەناکرێت هەر بۆیە پیاوان زۆرتر هان دەدرێن بۆ بە کۆیلە کردنی ژنان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان