گواستنەوەی سەفەر عەبدوڵاهی بۆ بەندی تاوانە قورسەکان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ

KMMK:

ڕۆژی ۱۸ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی ، زیندانییەک بەناوی سەفەر عەبدوڵاهی ۲۲ساڵ تەمەن خەڵکی ورمێ و زیندانی کراو لە بەندیخانەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، ناوبراویان بە بیانووی پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات بە شێوەی تەمبێ لە بەندی گەنجانەوە بۆ بەندی ۱-۲ ی ئەم زیندانە کە تایبەت بە تاوانە قورس و توندوتیژەکانە گواستۆتەوە.

سەفەر عەبدوڵاهی هاوکات لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی ئەحمەد جەهانگیر بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین بە بانگەشەی دەسدرێژی جنسی پێشخزمەتی قوتابخانەیەک لە کچێکی قوتابی له خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۱۶ی کوردی دەسبەسەر وهەر کامیان بە ۱۸ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران کە دواتر حوکمی سەفەر عەبدوڵاهی دابەزی بۆ ۱۲ساڵ وتۆمەتی ئەوان تێکدانی سامانی حکوومەت‌، سەرپێچی کردن لە فەرمانی ڕایەداران و سوکایەتی بە پیرۆزیەکان بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان