بانگهێشتی سێ هاوڵاتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

KMMK:

رۆژی دووشەممە ۱۶ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی ۳ هاوڵاتی کورد بەناوەکانی “سەلمان عەبدی و ئەیووب وئارام ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم سێ هاوڵاتییە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەلایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێ کراوە.

شیاوی باسە کە سەلمان عەبدی ئەندامی شۆرای گوندی تەنگیسەرە.وتا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری بانگهێشتی ئەم کەسانە ئاشکرا نەـکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان