هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

KMMK:

دانیال داراب خانی هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری کرماشان لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقڵابی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەی ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ئەم شارۆمەندە کوردە ١٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٢٧١٧ کوردی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر و دوای ٢٨ ڕۆژ لێپێچینەوە لە ژوورەتاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەگواسترێتەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوا لە شاری کرماشان.

دانیال داراب خانی پایزی ساڵی پار دوای هەشت مانگ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە تا کاتی یەکلابوونەوەی دۆسیەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان