KMMK:
بێهزاد شەهسەوار کوڕی میکاییل و سیامەند شەهسەوار کوڕی مستەفا دوو شارۆمەندی خەڵکی ورمێ کە سەرەتای رەزبەری ساڵی پار( ۲۷۱۸ی کوردی)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کرابوون لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێرانەوە لە ورمێ، هەر یەکە بە ٥ ساڵ زیندانی کردن سزا دران، ئەم دوو شارۆمەند کوردە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دۆسیەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تاوانی ئەندام بون لە حیزبە ئۆپۆزۆسێۆنەکانی حکومەتی ئێران سزا دراون.
بێهزاد شەهسەوار و سیامەند شەهسەوار خەڵکی گوندی دیزەجی مەرگەوەر سەر بە شاری ورمێ، سەرەتای مانگی رەزبەی ساڵی پار لە سنووری حاجی ئۆمەرانی شاری پیرانشار قۆڵبەست کرابون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان