بەردەوامی گوشار بۆسەر چالاکانی کەلتووری و هونەری کورد لە خۆراسان

KMMK:

چوارشەممە ۱۱ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکێکی کەلتووری وهونەری کورد بەناوی «مێهدی گەنج بەخش‎لاین» دانیشتووی شاری کەلات لە باکووری خۆراسان، لە ڕێی نامەیەکەوە بانگهێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە: مێهدی گەنج بەخش‎لاین هەنووکە لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر ئەشکەنجە و لێپرسینەوەی گران و گوشاردایه و ئەمە لە کاتێکدایە ئەم چالاکە کوردە لە دۆخێکی خراپی ڕۆحی و جەستەیی لە ڕێوڕەسمی دادگا ئامادە ببێت.

شیاوی باس کە: مێهدی گەنج بەخش‎لاین و کۆمەڵێک لە چالاکانی کەلتووری کوردەکانی خۆراسان بەهۆی چەلاکییەکانیانەوە لە چەندد ساڵی ڕابردوو چەندین جار بانگهێشت و بەتۆمەتگەلێکی وەکوو؛ نەتەوەگەرایی، تێکدانی ڕاوبۆچوونی گشتی وبڵاوکردنەوەی درۆ ودەلەسە، دەسبەسەر کراون و کەوتونەتە ژێر گرانترین ئەشکەنجەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان