KMMK:
دانیشتوانی گوندی گردکاشان لە ناڕەزایەتی دژبە دێپۆی زبڵی شاری شنۆ لە نێزیک گوندەکەیان بۆ حەوتەمین ڕۆژ لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین بەردەوامن.
بەگوێرەی هەواڵەکە، پاش تێپەڕینی حەوتوویەک لە ناڕەزایی دەربڕینی دانیشتوانی ئەم گوندە، بەرپرسانی شارەوانی لەهەمبەر گۆڕینی شوێنی بەتاڵ کردنەوەی زبڵەکانی ئەم شارە بەرانبەر بە داواکاری خەڵک کردەوەیەکیان نەنواندووە.
خەڵکی ئەم گوندە ڕەشەمەی ساڵی پار لە هەوڵێکی ناڕەزایی دەربڕینی دیکەدا هەربۆ ئەم پرسە ناڕەزاییان نیشان دا، بەڵام ناڕەزاییەکانی خەڵک تا بە ئێستە بەرپرسانی بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە رانەکێشاوە.
دێپۆی زبڵ لە نێزیکی گوندەکان و لە رێڕەوی رووبارەکان بوە بە گرفتێک بۆ هاوڵاتیان. هەبوونی ئەم زبڵانە هەوڵێکی سیستەماتیکە بۆ پیس کردنی ژینگە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە پەڕگیرەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کودستان