ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی حکومەتی ئێران لەشاری سنە

KMMK:

یەکشەممە ۸ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئەحمەد ئێرانی خەلکی شاری مەریوان لە زیندانی ناوەندیی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە ئێعدام کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە ساڵی ۲۷۱۰ی کوردی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەرو پاش ماوەیەک حوکمی ئێعدامی ناوبراو پەسەند کرا. لە رۆژانی کۆتایی بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەو حوکمە چاو و لێوەکانی وێک دروویەوە و لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە سەر لەبەیانی ئەوڕۆ لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئێعدام کرا.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۲ هاوڵاتی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان