KMMK:
هەینی ٦ی گوڵانی ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی ، هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوریەکانی شاری سردشت و لە گوندی بێتوش پۆلێک لە کۆڵبەران دەدەنە بەر دەسترێژی گوللە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی حامید خەڵکی گوندی بێوارن سەر بە شاری سردەشت بریندار دەبێت،
دواتر ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێ داتاکانی سەنتەری ئاماری ، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی میلادی تاکوو ئێستا ٦۷ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و جار جاریش بە هۆیی هەڵدێران و بەربونەوە لە بەرزایەکان بریندار بون و ۲٥ کۆڵبەریش کوژراون.
هەر بە پێ ئەم ئامارانە زۆرترین بریندار بونەکانی کرێکاران و کاسبکاران لە جوگرافیای سیاسی ئێران تایبەتە بە ئەم کۆڵبەرانەی رۆژھەڵاتی کوردستان کە بە هۆیی ناچاری روییان لە کۆڵبەری کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


