KMMK:
چوار چالاکی بیروباوەڕی سیاسی ، ئەنوەر خری، ئەیووب کەریمی، داوود عەبدوڵاهی و قاسم ئابەستە کە شیمان دەکرا لە زیندانی ڕەجایی شارەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد ڕاگوێزرابێتن، لە تاران بە شێوەی تاکەکەس ڕاگیرابوون.
ئەم چالاکە بیروباوەڕی سیاسیانە بۆ ماوەی سێ ڕۆژلە ئیدارە ئاگاهی شاپووری تاران بەشێوەی تاکەکەسی ودەسبەسەرکراوی ماونەتەوە و پرسیار و لێکۆڵینیان لەسەر کراوە.
لەماوەی ئەم سێ ڕۆژە دەسبەسەرییە تاقیکاری DNA لەسەریان جێبەجێکراوە وپاشان گوزراونەتەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شار.
کاتێک بنەماڵە و پارێزەری ئەو چوارکەسە سەردانی لقی دووی سەرلەنوێ لێپرسینەوە(بازپرسی)دادگای گشتی و شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن پێیان کوتراوە کە تا ماوەیەکەی دیکە دەگوزنەوە بۆ مەااباد بۆ تەواو و کامڵ کردنی دۆسیەکەیان.
بەرپرسانی حکوومەتی ئێران ڕایان گەیاندووە ئەگەری ئەوەیش هەیە کە بەرپرسیارەتی دادگای کردنیان بدرێت بە دادگاکانی تاران یان کەرەج بۆ محاکمە کردن.
ئەم زیندانیانە بە تۆمەتی تیرۆری ئیمام جەماعەتی مزگەوتی خولەفای ڕاشیدینی شاری مەهاباد مەحاکمە دەکرێن.
ئەم کەسانە لە ساڵی ۱۳۸۸ وە لە زینداندان. ئەو تۆمەتەی لەسەریان سەرڕاست بوەتەوە ئەندامەتی لە گرووپەکانی سەلەفی، پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات، محاربە، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەح و گەندەڵی ڕووی زەوی بووە کە لا لایەن لقی ۲۸ی دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر موقەیسە ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا و ڕۆژی ۵ جۆزەردانی ۹۵ پێیان ڕاگەیەندرابوو.ئەم حوکمە پاش ناڕەزایی دەربڕین وپێداکوونەەی سەر لەنوێ لە دسوانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەت ببوویەوە و هەرکام لەم کەسانە بە ۱۰ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان