پەراوێز خستنی گۆڤار و راگەیاندنە کوردیەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

kmmk:
سێ شەممە ۳ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، بە هۆی پەراوێزخستنی گۆڤارە کوردیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان گۆڤارێکی شاری پاوە بەرەو داخران دەچێت.

دوو هەفتەنامەی شاری پاوە بەناوی (کۆمەکاڵ ) بە هۆی نەبونی سپۆنسەر و پەراوێز خستن لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەهەروەها سیاسەتی هەڵاواردن، بەرەو داخران و لەناوچوون دەروات.
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی کە پتر لە ۱۲۱ ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی یەکەم بڵاوکراوەی گۆڤاری کوردی تێدەپەڕێت،

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەدرێژایی چل ساڵی رابردوو لە گرتنەدەستی دەسەڵات لە ئێران بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی سڕینەوەی کولتور و داب و نەریتی کورد وەهەروەها سەپاندنی کولتوری خۆی بەسەر کورد دا داوە و راگەیاندن و گۆڤار و تەنانەت نوسەر و شاعیرانی کورد لەهەر رێگایەکەوە بێت چ پەراوێزخستن یاخود گوشار دەرفەتی گەشە کردنیان نەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان