KMMK:
سێ شەممە ۲۳ی ئاپریلی ۲۰۱۹ هێزه‌کانی پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورکیا هێرشیان کرده سه‌ر خانه‌واده‌ی زیندانییان که ده‌یانویست له به‌رده‌م به‌شی (م)ی زیندانی ئێلح چالاکیی دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن و لە ئەنجامدا نزیکەی ٢٠ که‌سیان ده‌ستبەسەر کرد .
ئەو کەسانە و خانه‌واده‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له مانگرتندان، هەوڵیان داوە له به‌رده‌م به‌شی (م)ی زیندانی ئێلح لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن و ده‌ست به چالاکیی دانیشتن بکه‌ن، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کردەسەریان.
پۆلیسی تورکیا که به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له به‌رده‌م زیندانه‌که جێگیر ببوو و ده‌وری که‌سوکاری ئەو گیراوانەی گرتووە و دوایش هێرشی کردۆتەوە سەریان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان