KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ۲ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی ژنێکی گەنجی تەمەن ۱۸ ساڵ بەناوی «دڵنیا ڕەحمانی» دانیشتووی گەڕەکی مووسک دووی مەریوان دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆڕ هێناوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە دڵنیا دوای ئەوەی جارێک بە زۆر بە شوو دەدرێت و جیا دەبێتەوە، هەمدیسان هاوسەرگیری پێکراوە و دەسگیران دار بووە و هەم لەلایەن باوکی وهەمیش دەسگیرانەکەی لێی دەدرێت وتەنانەت دەسگیرانەکەی سەری دەشکێنێ.
شیاوی باسە ناوبراو هەست بە تەنیایی وبێ پشتیوانی دەکات و لەڕێی تاپڕەوە دەست دەداتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ و لە دەست زێهنیەتی پیاوسالاری بنەماڵە و کۆمەڵگا بەم شێوازە خۆی دەرباز دەکات.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۲ پیاو ١٥ ژن کۆتایان بەژیانی خۆیان هێناوە و گیانیان لەدەستداوە کە لەم ڕێژەیە ۲ کچ و کوڕێک خوار ۱۸ ساڵ بوون. هەروەها ۳ ژن خۆیان سوتاندووە و ژنێکیش بە شێوەی گوماناوی کوژراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان