گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بۆکانی بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پاراستنەوە

KMMK:
ڕۆژی ٣١ خاکەلێوەی ٢٧١٩ کوردی، کرێکارێکی بۆکانی بە ناوی (زاهد دەرخوش کوڕی ڕەسووڵ) لە کاتی کرێکاری کردن لە بیناییک لە بۆکان، بە هۆی کەوتنە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە، بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویستی پاراستن لە شوێنی کار کردن، ناوبراو لە کاتی تێپەراندی کاری ڕۆژانە لە بیناکەوە دەکەوێتە خوارەوەو بە سەختی بریندار دەبێت و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان