KMMK:
۳۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی، بەندکراوێکی سیاسی بەناوی عیسمەت ( موحەمەد) سەلەحشور خەڵکی
گوندی فەلەکانی سەر بە مەڕگەوەڕی ورمێ لە رۆژهەڵاتی
کوردستان کە لە دوو ساڵ لەوەو پێشەوە کاتی محکومیەتی خۆی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی
ئێران لە ورمێ تێدەپەڕێنێت، گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو
شارە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو: لە مانگی رەشەمەی ۲۷۱۷ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەست بەسەر کراو و پاش یەک مانگ لێپرسینەوە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ و پاشان لە لایەن بەشی ۲ی دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبە کوردیەکان سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و سزای سەپێندراو لە رێبەندانی ساڵی پێشوو لە بەشی ۱۳ی دادگەی پێداچوونەوە پەسەند کرایەوە و ئێستا ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ناوبراوی جارێکی تر بۆ لێپرسینەوە و دروست کردنی دۆسیەی نوێ، گواستوەتەوە بۆ ئەم ئیدارەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان