KMMK:
پێنجشەممە ۲۹ی خاکەلێووەی ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی بیجاڕ- زەنگان تەقەیان کرد لە کاسبکارێک بەناوی ” ئەفشین لوتفی”کە لە ئاکامدا ئەم کاسبکارە کوژرا.
ئەفشین لوتفی دانیشتووی شاری سەقز بوو،لەمەڕ هۆکاری تەقەی ئەم هێزە چەکدارانە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
تەقەی ڕاستەوخۆ کردن لە کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بێ بەربەستە کەلە ئەنجامی ئەم سیاسەتە هەر ساڵ دەیان کەس لە کاسبکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکوژرێن و بریندار دەبن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان