ژمارەی کۆڵبەرە بریندارەکانی ئەمساڵ گەیشتە٦٥کەس/ئەمجارە کۆڵبەرێک لە ورمێ بریندار بوو

KMMK:
ڕۆژی هەینی ۳۰ی خاکە لێوەی ۲۷۱۹،هێزەکانی پاسەوانی سنوری کۆماری ئسلامی ئێران لە سنوری برودە کی ورمێ تەقە لە کۆڵبەران دەکەن کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی شەمسەدین حاجی زادە خەڵکی سۆما و برادۆستی ورمێ لە بەشی پشت و لاقی دا بریندار دەبێت.
بە پێ سەرچاوکان ناوبراو و کۆمەڵێک کۆڵبەی دیکە لە کاتی گەرانەوەیاندا لە ناوچەی سنووری ئاکپەنار بە گومانی گواستنەوەی باری قاچاخ دراونەتە بەر دەست رێژی گولەوە.
بەپێ سەرچاوە و داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی تازەی میلادی تاکو ئێستا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،٦٥کۆڵبەر بریندار بون و ۲٤ی تریش گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان