پاش تێپەڕ بوونی ۲ساڵ هاووڵاتیەکی باکووری کوردستان هێشتا لە گرتوخانەی ئێران دایە

KMMK:
مانگی گوڵانی ۲۷۱۷ی کوردی رەحمی تورگوت خەڵکی باکووری کوردستان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بەشێوەی یاسایی هاتە ئێران، بڵام پاش دوو رۆژ لە هاتنی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و پاشان بەندکرا.

داتاکان ئەوە دەردەخەن کە، ناوبراو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێن سەفەری کردووە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کراوە و پاش دوو مانگ لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئەم هێزانە بە تۆمەتی هەوڵ لە دژی ئاسایشی گشتی لە رێگای ئەندام بوون لە حزبێکی دژ بە حکومت سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و پاشان بۆ بەندیخانەی حکومەتی ئێران لە شاری ورمێ گوازترایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، پاش تێپەڕ بوونی ۲ ساڵ بەسەر بەندکردنی رەحمی تورگوت ناوبراو تا ئێستە لە بەشی بەندکراوانی ئاسایی ماوەتەوە و یاسای جیاکردنەوەی تاوانەکان لەسەر ئەم بەندکراوە بەڕێوە نەچووە.
جێگای ئاماژەیەکە، حکومەتی ئێران بەشێوەی بەردەوام لەهەموو جۆرە بیانوو و تۆمەتێک بۆ بەندکردن و زەخت خستنە سەر کوردان کەڵک وەر دەگرێت، بە شێوەیەک کە لە ئێستادا رێژەیەکی زۆر لە کوردانی باکوور و باشووری کورستان لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەندکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان