مەترسی دیپۆڕتی پەنابەری کورد حەمید ڕەزا ئەمینی لە تورکیاوە بۆ ئێران

KMMK:

حەمید ڕەزا ئەمینی چالاکی تێلگەرامی ناسراو بە «ئاڕیۆ بەرزەن» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەدایکبووی ۱۳۵۰ی کرماشان ،ە ڕێکەوتی ۱۱ی سەرماوزی ۲۷۱۶ی کوردی دەسبەسەر کرابوو و خاوەنی دوو منداڵی کورە بەناوەکانی ئومێد ۱۴ ساڵ تەمەن و نەوید ۱۰ساڵەیە لە تورکیا دەستبەسەر کراوە و مەترسی ناردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

ئەو تۆمەتانەی لە لایەن حکومەتی ئێران لە کاتی گرتنی دا خرابوونە پاڵ ناوبراو بریتی بوون لە “پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” ، سوکایەتی بە خامەنەی”، پێکهێنانی گردبوونەوە و سازان لەگەڵ نەیاران دژ بە ئەمنییەتی نەتەوەیی” و سوکایەی بە پیرۆزییەکان و  سەرجەم بە  ۱۱ساڵ زیندانی حوکم درابوو.

شیاوی باسە ،ئەم زیندانییە سیاسییە  ڕۆژی ۲۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ بەپێی لێبوردەیی ۲۲ی ڕێبەندان لە دۆسیەی ۳ساڵ زیندانیەکەی لە زیندانی ئێڤین ئازاد دەکرێ و لەمەڕ ئەوەی کە ترسی لە  دەسبەسەری دووبارەی خۆی هەبووە،  ڕێگای تورکیا دەگرێتە بەر و دەچێتە شاری وان. ناوبراو ڕێکەوتی ۳ی ڕەشەممەی ۹۷ لەلایەن پولیسی تورکیاوە دەسبەسەر دەکرێت و دەنێردرێتە کەمپی گورباش لەشاری وان.
جێی سەرنجە ناوبراو لەمەترسی دیپۆڕتدایە و بنەماڵەکەی داوایان لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کردووە بەهانای ناوبراو بڕۆن وداوای ئازادی بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: