دەست بەسەر کردنی هاووڵاتیەک لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

چوار شەممە ۲۸ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی، لاوێک بەناوی ئامانج خوسرەوی تەمەن ۲۴ ساڵان خەڵکی مەهاباد بەدەستی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد دەست بەسەر کراوە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەم هاووڵاتیە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتر دەست بەسەر کراوە و تا بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکای دەست بەسەر کردن و هەروەها شوێن و باری تەندروستی ناوبراو هیچ زانیاریەک بەدردەست نییە.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ی زایینی ۱۰۱ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون و بە ئەژمار کردنی ئامانج خوسرەوی رێژەی دەست بەسەر کراوان دەگەنە ۱۰۲ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان