KMMK:
جێگری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی (بێهزیستی) پارێزگای خۆراسانی باكور باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵان ده‌كات له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا.
ئه‌و منداڵانه‌ی توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه ته‌مه‌نیان له نێوان 5 بۆ 11 ساڵانه و رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2717 ده‌گاته 10%.
جێی ئاماژه‌یه زۆرترین توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به منداڵانی كچ ئه‌نجامدراون.
جێگری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆراسانی باكور، رونیشیكردۆته‌وه، یه‌كه‌م جۆری توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵان له پارێزگاكه‌یان، پشتگوێخستن و خراپ سه‌رپه‌رشتیكردن و دووه‌م جۆری تری توندوتیژیش ئازاری جه‌سته‌ی بووه، كه سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنی خێرای كۆمه‌ڵایه‌تیان كردووه.
توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵان و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده قێزه‌ونه له كاتێكدایه له‌سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێران‌دا له‌و باره‌وه هیچ جۆره په‌روه‌رده‌یه‌ك نادرێته منداڵان و بنه‌ماڵه‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
-
دیواندەرە/ هاووڵاتیەکی خەڵکی دیواندەرە سزای ۷ ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپا
-
تورکیا بەردەوامە لە داگیرکاری/ سوپای تورکیا ماڵی هاوڵاتیان دەکاتە بارەگای سەربازی