دیواندەرە/ هاووڵاتیەکی خەڵکی دیواندەرە سزای ۷ ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپا

KMMK:

لقی۱۱۰ دادگای سزادانی حکوومەتی ئێران لە دیواندەرەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆی دوو تۆمەت بۆ ” عەتا الله حسینی” سزای ۷ ساڵ زیندانی بڕیەوە.

ئەو تۆمەتانەی لەلایەن دادگای حکوومەتەوە رووبەرووی عەتا الله حسینی کرانەوە بڵاوکردنەوەی ناڕاستیەکان و سووکایەتی بە پیروزیەکان بوون.

بە پێی ئەو بڕیارەی کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە دەستەی باڵای دادوەری حکوومەت لە دیواندەرە ڕاگەیاندرا، بۆ هەر دوو تۆمەتەکەی ناوبراو زۆرترین سزا پەسەند کراوە کە بەم شێوەیە؛ بۆ بڵاو کردنەوەی ناڕاستیەکان ۲ساڵ و بۆ سووکایەتی بە پیرۆزیەکان ٥ساڵ زیندانی بەسەر ناوبراودا سەپا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان