ئیلام/ بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوەی نەجەف مهدی پوو

KMMK:

رۆژی شەمە ۲٤ خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی، دادگای پێداچوونەوی نەجەف مهدی پوور خاوەن هەژمار و مودیری گشتی دووحەوتوونامەی هەڵپەسێردراوی “باختەر زەمین” لە لقی پێنجی ئەو دادگایەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام بەڕێوە چوو و ناوبراو هەمبەر بە حوکمی سەپێندراوی پێشووی لە دادگای ئینقلابی ئێران کە یەک ساڵ زیندان بە تۆمەت گەلی ئیهانەی رەهبەری ئێران و پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو دوایین پارێزگاریەکانی لە خۆی پێشکەش کرد.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز سەبارەت بەم باسە؛ لەدادگاە مەجالی ئەوتۆیان بە مهدی پوور نەداو کە پارێزگاری لە خۆی بکات و دوو دادوەری کەیسەکەی بە بێڕێزی و سووکایەتی ناوبراویان بانگ کردووە، سەرەڕای ئەمە نەجەف مهدی پوور بۆ پارێزگاری لە خۆی گوتی؛ بە زانست و زانیاری تەواو لەسەر ئەوەی گوتوومەو نووسیومە پارێزگاری لە خۆم دەکەم و بەوارێ و بڕوای تەواوم پێیان هەیە. ئێوەش دەزانن کە فەساد لە کۆماری ئیسلامی بە بەربڵاوی بوونی هەیە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر وا نەبووە.
نەجەف مهدی پوور رۆژی ۱۳ گەلاوێژی ۲۷۱٨ بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئێران لە ئیلام کراو بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و سووکایەتی بە رەهبەری ئێران یەک ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بڵاو بوونەی نووسین گەلی رەخنەگرانە لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و سیاسەتی دەرەوەی ئێران بوو بە هۆی داخستنی دووحەفتە نامەی باختەر زەمین کە نەجەف مهدی پوور خاوەن ئەژمار و برپرسی گشتی ئەو گۆڤارە بوو.

نەجەف مهدی پوور ماستەری زانستی سیاسی و پاڵێراوی دەیەمین خولی پارلمانی ئێران بوو کە پاڵێراویەکەی لەلایەن شۆرای نگابانی ئێرانەوە نەهاتە قەبووڵ کردن. لەوکاتە دا لە نووسراوەی رەد کردنەوەکەیدا نووسرابوو بە هۆی باوەڕمەند نەبوون بە ئیسلام و سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو ناوبراو پاڵێراویەکەی نایەتە قەبووڵ کردن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان