KMMK:
دووشەمە ۵ی خەکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتییەکی خەڵکی خۆی بەناوی شوعەیب دەروێش زادە-یان دەسبەر و ڕەوانەی زیندان کرد.
شعەیب دەروێش زادە خەڵکی گوندی “حەبشی سەروو” ی ناوچەی قوتووری شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ناوبراو لە سەیتەرەی پشکنینی گوندی سنجی سەربە سەڵماس دەسبەسەر کرابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان شوعەیب دەروێش زادە بە تۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبە ئوپوزسیۆنە کوردستانییەکان دەسبەسەر و لەو کاتەوە لە گرتوخانەی کاتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەڵماس ڕاگیراوە.
درێژەی دەسبەسەری ناوبراو لە کاتێکدایە کە لەمافی هەبوونی پارێزەر بێبەرییە و لەم ماوەیە پێوەندی وچاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسبەسەرکردنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵ دەدات کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێ باڵ بکێشێ بەسەر کۆمەڵگادا وڕلگری بکات لەهەر چەشنە ناڕەزایی دەربڕینێکی کۆمەڵایەتی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان