KMMK:
تێکدانی دارستانەکان وبڕینی دارەکانی کوردستان بەخێرایی پەرەی گرتووە و مەترسی تەقینەوە و لەناوچوون هەڕەشە لەم دارستانانە دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون بڕین ولەناوبردنی دارستانەکان پەلی کوتاوەتە دەربەندی قاسملوو و دارگەلێکی هەرەزۆری ئەم ناوچەیە بڕدراون.
ناوچەی دەربەندی قاسملوو ،ناوچەیەکی گەشتیارییە کە سرووشتێکی ناوازەی هەیە،ئەم ناوچەیە لە ساڵدا گەشتیارێکی هەرە زۆر لەخۆ دەگرێ.هەلپەرستان و بەرژەوەندی خوازانی سرووشتی کوردستان ئەمجارە دەستیان داوەتە بڕینی دارە بەساڵاچووەکانی ئەم ناوچەیە وڕێژەیەکی یەکجار زۆریان لێ لەناوبردوون.
بڕین و لەناوبردنی دار و دارستانەکانی کوردستان جگە لە هەلپەرستان و تاڵانکەرانی سرووشت، لەلایەن حکوومەت وسپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشەوە دێتە ئاراوە.
دەربەندی قاسملوو لە ۲۵ کیلۆمەتری ڕێگەی شنـۆ– ورمێ دایە و گوندی دەربەندی قاسملووی ئەم ناوچەیە، شوێنی لە دایکبوونی نەمر دوکتۆر عەبدوڵڕەحمان قاسملوو بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


