گەنجێکی سەقز دوای دوو مانگ بێ ئاگابوون لێی گوازرایەوە بۆ گرتووخانە

KMMK:

گەنجێکی کوردی رۆژهەڵاتی خەڵکی شاری سەقز بەناو ” یاسین کەنعانی ” لە دوای دوومانگ بێ ئاگابوون لێی راگوێزی گرتووخانەی شاری سنە کرا.

یاسین کەنعانی لە دوایین رۆژەکانی رێبەندانی ساڵی ۲۷۱٨ کوردی کاتی گەڕانەوە لە تاران بەرەو سەقز لە دەسپێکی شاری سەقز لەگەڵ ئاسۆ رەمەزان زادە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقز دەست بەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان