KMMK:
رۆژی دووشەمە ۲٦ خاکە لێوە ۲۷۱۹ کوردی، لەم چەند رۆژەی دواییدا چەندین چالاکی مەدەنی لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی بنکە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران کراون.
بە پێی هەواڵەکە؛ چەندین کەس لە چالاکانی مەدەنی، سەردەشت، نەڵاس، و رەبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئیتلاعاتی حکوومەت لە سەردەشت بانگهێشت کراون و هەڕەشەو گوشاریان خراوەتە سەر بۆ ئەوەی دەس بەرداری چالاکیەکانیان بن.
ئەم چالاکە مەدەنیانە بە رێخستنی کەمپەینێک بەناو (زاگرۆس چاوەڕێمانە) بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی سێڵاوی پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەڕێ ناشایستەیی کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران هەوڵیان دا یارمەتی مرۆڤ دۆستانەی خەڵکی لوڕستان بدەن بەڵام لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتنە ژێر گوشار و هەڕەشەو هەروەها ئەو ژمارە بانکیەی لەلایەن کەمپەینەکەوە دایان نابوو بۆ کۆکردنەوەی یارمەتیە مادیەکان لەلایەن بانکی سادرات و هێزەکانی ئیتلاعاتەوە داخرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان