KMMK:
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو وبە تێپەڕینی ماوەیەک بەسەر دەسپێکی ساڵی نوێ و نورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بنکەی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کرایەوە کە ؛ئەندامانی دەستنیشان کراوی شۆرای گوندی حەسەن نوران سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە لە شنۆ بانگهێشت کراون.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان هۆکاری بانگهێشتی ئەندامانی شۆرای شاری حەسەن نوران لەمەڕ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز بووە کە لەوێدا هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ خەڵکی ئامادەبوو لەو ڕێوڕەسمە تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.
بەتیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە، دەستێوەردانەکانی ئەم دەمەزراوە پاسدارییە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرچاوتر بووە بەچەشنێ کە ژیانی لەخەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تنگاوتر کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان