KMMK:
موحسین دارابی بەرپرسی سازمانی پیشە، کانگاکان و بازرگانی ئێران لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە؛ لە ۱۰۵۰یەکەی پیشەیی لە پارێزگای کرماشان، ۵۷۷ یەکە واتە ۵۴.۹ لەسەتی یەکەکان چالاکن و ۴۵٪ کەی دیکە ناچالاکن.
شیاوی باسە نوێنەری کرماشانیش ڕەخنەی لە داخرانی ۷ساڵەی یەکەی بەرهەمهێنانی تێزاب (اسید سیتریک) گرتووە.
ئەحمەد سەفەری کوتی: کە ئەم کومپانیایە بە سەرمایەگوزاری نێزک بە ۹۰۰ میلیارد تمەنەوە ماوەی۷ ساڵە بەهۆی هاوردەی بێ سەروبەرەی ئەو جۆرە تێزابە چینییە داخراوە.دابەزینی ۳۰ بۆ ۴۰ لەسەتی توانای بەرهەمهێنانی پیشەکانی پارێزگای کرماشان ئەم خاڵانەیە کە باسمان لێکرد.
بەگشتی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمترین بوجەی ئاوەدان کردنەوە بایەخمەندن.
نێوەندی گەشەسەندوویی ئەم پارێزگایانە بەرانبەر بە ناوچە فارس نشینەکانی ئێران بەتەواوی لە خوارەوەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان