هەواڵەکان

کۆڵبەرێک لە خاڵی سنووری خۆی کوژرا

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێک بەناوی «بەهمەن ڕەوشەنی» تەمەن ۲۴ ساڵ وخەڵکی گوندی بڵەسووری خواروو سەربە ئالەندی شاری خۆی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە لەکاتێکدا گرووپێک کۆڵبەر لەخاڵی سنووری شاری خۆی لەکاتی ڕۆیشتندا بوون لەلایەن هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژی فیشەک ولەئاکامدا ناوبراو دەکوژرێ.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، کەوتن بەسەر میندا، ڕەقبوونەوە لەسەرما، کەوتەخوارەوە لە هەڵدێر ۶۴ کۆڵبەر بریندار بووە و ۲۱ کۆڵبەریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بنەماڵەی ژینگەپارێز سەحەر کازمی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون

هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستیان بەسەر شتومەکی هاوڵاتیانی کورد دا گرت

خوڕەماوا؛ ئێعدامی هاوڵاتییەکی گەنج لە زیندانی پارسیلۆن