ڕەشەکوژی کوردان بەردەوامە/ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا زاپ و ئاڤاشین بۆردوومان دەکەن

KMMK:
پێنج شەممە ۲۲ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی زاپ وئاڤاشن-یان بۆردومانکرد. لە چەند ڕۆژی دوایی دا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان کردوووتە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی ۲۱ و ۲۲ی خاکەلێوە لەنێوان کاتژمێرەکانی ٠٧:٣٠بۆ ٢:٤٥ خولەکدا لە ناوچەی هەرێمی ئاڤاشین و لەکاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکدا گردی جەهەنەمێ-ی سەربە هەرێمی زاپ و کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک ناوچەی کنیانێشێ-ی زاپ-یان بۆردومان کردووە.
هێرشەکانی حکومەتی تورکیا زەرەر و زیانێکی زۆری لە ژینگەی ئەو ناوچانە داوە و بڕێکی زۆر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کوردستان لەناو چوون.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان