KMMK
۲۴ ڕێبەندانی ۲۷۱۷کوردی کیانووش قارەمانی خەڵکی قەسری شیرن ی سەر بە پارێزگای کرماشان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا و سزای ۲۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو دوای دەرکردنی سکاڵا لە هەمبەر ئەم حووکمە بە هۆی نەبوونی بارمتەی ۴۰۰ ملیۆنی تا ئێستا لە زیندان دا چاوەڕێی حوکمی دادگای پێداچوونەوە دەکا.
جێگای ئاماژەیە کە کیانووش قارەمانی لە گوڵانی ۲۷۱٨ کوردی لە لقی ۵ دادگای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە کرماشان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردێکانی دژی کۆماری ئیسڵامی بە ۵ ساڵ زیندان و بە هۆی پڕووپاگاندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی بە یەک ساڵ زیندان و لە جۆزەردانی هەر ئەو ساڵەش دا لە لقی ۱۰۱ دادگای کۆماری ئیسلامی لە قەسری شیرن بە تۆمەتی ئاگر تێبەردانی بانک و مزگەوت بە ۲۰ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.
جێگای سرنجە کە ناوبراو لە پێوەندی دەگەڵ سەرهەڵدانەکانی بەفرانباری ۲۷۱۷ کوردی دەسبەسەر کراو دوای لێپێچینەوە هەناردەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە دیزێل ئاوای کرماشان کرا.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان