بانگهێشتی چالاکێکی کرێکاری بۆ دادگا

KMMK:

سێ شەممە ۲۰ی ۲۷۱۹ی کوردی ،چالاکی مەدەنی، کرێکاری خەڵکی شاری شــنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانبەناوی ” عەباس هاشم” بۆ دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرا کە نابێت بەبێ مۆڵەت یارمەتی بۆ لێقەوماوانی لافاو کۆبکاتەوە.

هەروەها داوایان لە ناوبراو کردووە کە ئەو کەمپەینەی بۆ یارمەتی لافاو لێدراوان پێکی هێناوە خڕی بکاتەوە.

شیاوی باسە، لەم ڕۆژانەدا کە ۆرینەی پارێزگاکانی ئێران چەندد پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی سێڵاو هاتوون وخەساری گران بەر ماڵ وگیانی خەڵک کەوتووە، هێزەکانی حکوومەتی ئێران و سپای پاسداران کە وەکوو گرووپی تیرۆریستی لە جیهان ناسراون بە نانەوەی ئاستەنگی بۆ ئەو خەڵکەی کە خۆبەخشانە یارمەتی کۆدەکەنەوە وهەروەها ڕێگری لە گەیشتنی ئەو یارمەتیانە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمپەینەکان دادەخەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: