ڕووخانی دیواری بیناێک بووە هۆیی گیان لە دەستدانی کرێکارێکی بۆکانی

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۱٥ خاکە لێوەی ۲۷۱۹ی کوردی، لە کاتی دروست کردنی بیناێک لە کۆیی ئەندازیارانی شاری بۆکان بە هۆیی روخانی دیواری ئەم بینایە، چەند کرێکارێک بریندار دەبن، کە لە دوایی دا کرێکارێکی ٤٦ساڵان گیان لە دەست دەدات.

ئەم کرێکارە ۲ رۆژ لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری دادەبێت بەڵام لە کۆتایی دا بە هۆیی سەختی برینەکانەوە گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە لە جوگرافیای سیاسی ئێران، بە هۆی نەبونی کەرستەی پاراستن و کەشی گونجاوی کار، قورسی و گرانی جۆرەکانی کار و نەبونی ستاندەری پێویست، ساڵانە بە دەیان کرێکار لە کاتی ئیش و کاردا گیان لە دەست دەدەن و بە سەدانی تریش بریندار دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان