KMMK
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە پارێزگای ورمێ دوو کوردی دەست بەسەر کراو بە ناو گەلی «شاکر بێهرووزی» خەڵکی دیزجی مەرگەوڕ سەر بە ورمێ و «مەقبووڵە سەکاوەند» خەڵکی ماکۆ، لە دوای ماوەیەک مانەوە لە ئێتلاعات، راگوێزی بەندیخانە گشتی کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، شاکر بێهروزی کە مانگی رەشەمەی ۱۳۹۷ بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە پارتە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران دەست بەسەر و لە ژوورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ورمێ دا ڕاگیرابوو، دوای مانگێک لێپێچینەوە ڕاگوێزی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ کرا.
هەروەها، مەقبووڵە سەکاوەند کە پێشتر ئەندامی حزبێکی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە، بە ئاگاداری بنەماڵەکەی و بە هاوئاهەنگی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، خۆی رادەستی حکوومەت کردووەتەوە، ناوبراو دوای دوو حەوتە لە گەڕانەوەی، دەسبەسەر دەکرێت وئێستا پاش سێ مانگ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری خۆی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


